پێكه‌وه‌ژیان و له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه نێوان پێكهاته و جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگا یاخود وه‌كو هه‌ندێكیان وه‌سفی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن "فێری ژیانی هاوبه‌شی و قبووڵكردنی هه‌مه‌ڕه‌نگی به بهشێوهیهیك كه په‌یوه‌ندیه‌كی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه مسۆگه‌ر بكه‌یت"، یه‌كێكه له‌و ئامانجانه‌ی كه كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌م سه‌رده‌مه كۆششی بۆ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌نگاوێكه به‌ره‌و به‌دیهێنانی یه‌كبوونی و پشتیوانی كردنی یه‌كتر نێوان نه‌ته‌وه و گه‌لان، ئه‌وه خه‌ونی مرۆڤایه‌تیه كه سه‌رگه‌ردان و سه‌رسام بووه ونه‌خۆشیه‌كانی جیابوونه‌وه و ملاملانێ و جیاوازی ماندووی كردووه و كه‌س لێی ڕزگاری نه‌بووه، ته‌نانه‌ت بووه‌ته خه‌ون وئاره‌زووی ڕۆڵه‌كانی، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت ڕۆژانه رۆحیشیان له مه‌ترسیدایه.
پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه كه له ڕه‌گه‌زدا له له‌و ڕاستیه‌دا هه‌ڵقوڵاوه كه مرۆڤ كیانێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه و په‌نا ده‌باته به‌ر كۆمه‌ڵ وبهتهنێ ناتوانێت بژیێت، ئه‌مڕۆ ئه‌وه بووه‌ته پێویستی و ناونیشانێك بۆ گفتوگۆیه‌كی به‌رفراوان و زیاتر گرنگیی پێ دراوه، نه‌ك ته‌نها له‌لایه‌ن بیرمه‌نده‌كان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان یاخود له‌لایه‌ن میدیاكانه‌وه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن ڕۆڵه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌وانه‌ی ده‌زانن كه ململانێی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و ئایینی و مه‌زهه‌بی چۆن بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ داڕوخانی بنیاتی كۆمه‌ڵگاكه‌یان وهه‌روه‌ها ڕۆحی ڕۆڵهگانیان له‌ناوده‌بات. جا ڕۆژ دوای ڕۆژ خه‌ڵكانێكی زۆرتر ده‌زانن كه به‌ره‌نگاری له‌وه‌دا نیه ته‌نها كه پێكه‌وه‌ژیانمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی وا وه‌كو خۆمانن له ئایین و نه‌ته‌وه و بیر و مه‌یله‌كان، به‌ڵكو قبووڵكردن ونزیكبوونهوهیه له‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵمان جیاوزان.
تێگه‌یشتن له‌و كه‌سانه‌ی كه هاوشێوه‌ی ئێمه نین له نه‌ته‌وه یاخود ئاین یاخود مه‌زهه‌ب، هه‌روه‌ها گه‌ڕان به‌دوای سیفه‌ت وخهسهڵهته هاوبهشاكانمان، وا ده‌كات پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌شمان پته‌و بێت و ئه‌و ڕاستیه‌كان بیرده‌خاته‌وه كه له ڕه‌گه‌زدا یه‌كین، هه‌روه‌ها قبووڵكردنمان بۆ ئه‌و واقیعه‌ی كه هه‌ریه‌كه‌ی ئێمه جیاوازه، ده‌بێته پاڵنه‌رێك بۆمان بۆ په‌یوه‌ندی و به‌شداریكردن له‌وه‌ی كه هه‌مانه بۆ به‌دیهێنانی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگاكه‌مان و سوود وهبرگین له هه‌مه‌ڕه‌نگی و جیاوازیه‌كانمان.
ئه‌م تێگه‌یشتن و بینیه دوور نیه له كۆمه‌ڵگای كوردی، چونكه له سه‌رتای مێژووی كوردستان دا، تاكه‌كانی نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌ز وكه‌لتووری جیاواز له‌سه‌ر ئه‌م خاكه‌دا ده‌ژین، ئه‌و ههمهڕهنگیهش هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی جوانی و ده‌وڵه‌مه‌ندیی كۆمه‌ڵگای كوردستانی بووه. كورد و توركمان و عه‌ره‌ب و شه‌به‌ك و ئێزدی و مه‌سیحی و سابیئی (مندائى) و كاكه‌یی (يارسان) وموسڵمان و به‌هائی و پێكهاته ئایینی و ئه‌تنی و نه‌ته‌وه‌یی دیكه به‌شێكن كه جیا نابنه‌وه له‌م كۆمه‌ڵگا یه‌كگرتووه.
ئه‌م هه‌مه‌ڕه‌نگیه وا ده‌كات كه به‌رپرسیارێتیی بنیاتنانی كوردستان بكه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و پێكهاتانه وه‌كو هاوڵاتیی ئه‌م خاكه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه جیاجیان، له‌هه‌مان كاتیش‌دا هاوبه‌شن له واقعی بوونیان له‌سه‌ر خاكی نیشتمانێك كه هه‌موویانی له‌باوه‌ش گرتووه و تێده‌كۆشێت بۆ مسۆگه‌ركردنی به‌رزترین په‌لی ئازادی و هاوبه‌شبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشكه‌وتنی هه‌موان.
له‌به‌رچاوترین ڕێوڕه‌سم كه ئه‌و یهكبوونهی ههمهڕهنگهمان ده‌خاته به‌رچاو، جه‌ژنی نه‌ورۆزه كه هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان تیادا به‌شداری ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ك چۆن له سروشتدا جوانیی ده‌شت و بان ده‌بینین به ڕه‌نگی گوڵه جیاجیاكان و ئاهه‌نگی هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كان به سه‌رتای ساڵێكی نوێ، به‌هه‌مان شێوه‌ش پرشنگداریی تێكه‌ڵبوونی ڕه‌نگی جلوبه‌رگی كوردی ده‌بینین، هه‌روه‌ها داهێنانی جووڵه‌ی سه‌ما جیاجیاكان و گۆرانیه دڵخۆشكه‌ره‌كان. جه‌ژنێكه كه هه‌موو دانیشتوانی ناوچه‌كه به‌بێ جیاوازی كۆ ده‌كاته‌وه. چه‌ند جوانه كه هه‌موو ڕۆژانمان وه‌كو نه‌ورۆز بژین و بگه‌ڕێین به‌داوی داوی له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه و خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی دیكه و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی پێ بچنین كه له‌سه‌ر بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه بنیاد بنرێت.