نزا گفتوگۆیه نێوان ڕۆحی مرۆڤ و ئافرێنه‌ری، چونكه ئامانجی ئاواتی خۆشه‌ویست له په‌یوه‌ندیكردنی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆی دایه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته ڕاستگۆیانه و خۆشه‌ویستیه گه‌وره و شاراوه‌كانی نێو دڵی خۆیی بۆ بدركێنێ. له‌ڕێگه‌ی نزاكردنه‌وه مرۆڤ خه‌ڵوه‌ت له‌گه‌ڵ خودا ده‌كات بۆئه‌وه‌ی لێی بپاڕێته‌وه و بانگی بكات، هه‌روه‌ها له وشه ناوازه‌كانی ورد ببێته‌وه وبیر له واتای ئایه‌ته‌كانی بكاته‌وه. له‌ڕێگه‌ی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه هه‌ست ده‌كات به خۆشویستنی خودا بۆ ئافریده‌كانی، جا دڵی پڕ ده‌بێت له خۆشویستنی هه‌موو ئافریده‌كانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی.
ده‌روونی مرۆڤ پێكهاتووه له تێكه‌ڵاوی دوو سروشتی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراو، یه‌كێكیان ماددیه و ئه‌وی دیكه‌ش ڕۆحانیه. هه‌روه‌ك چۆن مرۆڤ تێده‌كۆشێت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی بوونی ماددی خۆی و هه‌موو پێداویستیه‌كانی بۆ دابین ده‌كات بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له گه‌شه‌كردن، به‌هه‌مان شێوه سروشتی رۆحانیش پێویستی به بوژاندنه‌وه و به‌رزبوونه‌وه هه‌یه، جا له‌ڕێگه‌ی نزا و پاڕانه‌وه‌دا ڕۆحمان خۆراكی خۆی به‌ده‌ست ده‌هێنێ.
چۆن نزا كاریگه‌ری له‌سه‌ر بوژاندنه‌وه‌ی تاك هه‌یه؟ چۆن به‌رپه‌چ داداته‌وه سه‌ر بوژاندنی كۆمه‌ڵگا؟ پێكه‌وه به‌ستانی سروشتی ماددی له‌گه‌ڵ سورشتی ڕۆحانیمان وا ده‌كات كه نزاكردن و وردبوونه‌وه له وشه خوداییه‌كان ئه‌وپه‌ڕی كاریگه‌ری هه‌بێت به‌سه‌ر ڕه‌فتاری مرۆیی و به‌های ڕه‌وشتیمان. چونكه نزا و پاڕانه‌وه و وردبوونه‌وه له واتای ئایه‌ته‌كان سیفه‌تی ڕۆحانیمان تیادا په‌یدا ده‌كات وه‌كو خۆشویستن و یه‌كسانی و یه‌كگرتن، هه‌روه‌ها هه‌ستی مرۆییمان به‌رامبه‌ر به مرۆڤ و گه‌ردوونی دهروهبهرمان چالاك ده‌كاته‌وه.
به‌ڵام كرداری نزا و پاڕانه‌وه ته‌واو نابێت و ئامانجه‌كانی به‌دی ناهێنێت ئه‌گه‌ر كردرای له‌گه‌ڵا نه‌بێت. چونكه وشه خوداییه‌كان كه به‌درێژایی زه‌مانه وا دابه‌زیه سه‌ر نێردراو و پێغه‌مبه‌ران دا، بۆ ئه‌وه هاتبوو تاوه‌كو مرۆڤایه‌تی پێش بكه‌وێت و ده‌روونی مرۆڤ ته‌مبێ بكرێت و فێری باشترین سیفه‌ت و ڕه‌وشت بێت و هانی بدات بۆ كاركردن و به‌رهه‌مهێنان و ئاوێته‌بوون له‌گه‌ڵ ژیان به گیانی به‌خشین و ڕاژه‌كردن. به‌بێ ئه‌وه نزا ده‌بێته دابێك نه‌ك خوداپه‌رستن، هه‌روه‌ها له كردارێكی رۆحی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی مرۆڤه‌وه بۆ ڕێوڕه‌سمێكی بۆماوه.
ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگای كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به هه‌مه‌ڕه‌نگی جۆر و شێوه‌ی داب و نه‌ریت و شوێنی نزاكردن و خوداپهرستنی هه‌موو جۆره پێكهاته‌كان، به‌هائییه‌كان لێره‌دا ـ وه‌كو له هه‌موو شوێنێكی جیهایش دا ـ باوه‌ڕیان به گرنگیی به‌شداربوون له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه هه‌یه بۆ نزاكردن. جگه له نوێژ و خوێندنی نزاكان كه مرۆڤ به‌ته‌نێ ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وا كۆش ده‌بنه‌وه بۆ نزاكردن و وردبوونه‌وه له وشه خوداییه‌كان، جا ده‌رگا ده‌كه‌نه‌وه و پێشوازی له هه‌مووان ده‌كه‌ن له هه‌موو ئایین و ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌نێك بۆ به‌شداریكردن له‌گه‌ڵیان بۆ نزاكردن و خوێندنی ئایه‌ت و نزاكردنی جۆره‌ها ئایینه‌كان بۆ به‌شداریكردن.