له جیهانێك كه ململانێیه‌كی زۆری تیادایه، هه‌روه‌ها ڕووبه‌ڕووی كۆسپی گه‌شه‌كردن و كۆمه‌ڵایه‌تیی زۆر دایه، پرسیارێكی گه‌وهه‌ری دێته كایه‌وه: به‌رپرسیارێتیی گۆڕینی ئه‌م واقیعه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كێ؟
بێ گومان چه‌ندین لایه‌ن هه‌ن كه به‌شدارن له‌و به‌رپرسیارێتیه، به‌ڵام ڕۆڵێكی گه‌وره ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی وزه و ورووژاندن و زیندووین، ئه‌وانیش لاوانن.
ماوه‌ی لاوێتی ماوه‌ی به‌هار و نوێبوونه‌وه‌یه، باشترین ماوه‌كانی ژیانی مرۆڤه كه تیایدا كه‌سایه‌تیی دروست ده‌بێت بڕیاری گرنگی تیادا ده‌درێت كه ئاڕاسته‌ی خوێندن و كاری دیاری ده‌كرێت، به‌ڵكو پێكهێنانی خێزانیش، ئه‌و بڕیارانه وێنای ئایندهی خۆی و كۆمه‌ڵگاكه‌ی ده‌وروبه‌ری ده‌كێشێت.
ئاره‌زووی دروستكردنی گۆڕینێكی بنیاتنه‌ر و خزمه‌تكردنێكی ئامانجدار له سیفه‌ته‌كانی ئه‌و ماوه‌ی ته‌مه‌نه‌یه، وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ماوه‌ی لاوێتی كورته و ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین هێز ده‌بێته‌وه بۆیه زۆر گرنگه كه لاوان ببنه چه‌مكێكی كاریگه‌ر بۆ پێشخستنی كۆمه‌ڵگاكانیان.
لاوان له تێكۆانیان به‌ره‌و بنیاتنانی تواناكانیان و ئاڕاسته‌كردنی وزه‌كانیان دا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین هێز ده‌بن. چونكه كه‌لتووری ماددی به‌وپه‌ڕی توندڕه‌ویه‌وه كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی داگیر كردووه و سه‌رقاڵبوون به خود و به‌دیهێنانی خود بۆته گرنگترین فریودان كه لاوان به‌ره‌و ماددیه‌ت پاڵ ده‌نێت، هه‌روه‌ها بایه‌خدانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به‌خۆیان، ئه‌وه‌ش ده‌بێته مایه‌ی خۆپه‌رستی و به‌های كه‌سی به‌رامبه‌ر به‌كه‌م زانین و په‌راوێزكردنی به‌رژه‌وه‌نده‌كانی، له‌كاتێكدا كه پێشكه‌وتنی ڕاسته‌قینه‌ی كه‌س له‌وه‌دایه كه زاڵ بێت له‌سه‌ر خۆپه‌رستی و زیندووكردنه‌وه‌ی به‌های خۆنه‌ویستی و هاوكاری، چونكه تاك پێش ناكه‌وێت به‌بێ پێشكه‌وتنی كه‌سانی دیكه و كۆمه‌ڵگای ده‌وروبه‌ری.
ڕه‌نگه بواره‌كانی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا باشترین بوار بێت بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و به‌هایانه كه به‌هۆیانه‌وه تاك بتوانێت هه‌موو ئه‌و شتانه پێشكه‌ش بكات بۆ بوژاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌ی. جا بۆ به‌شداریكردنی لاوان له پێشخستنی ده‌وروبه‌ریان پێویسته خۆیان پێش بخه‌ن و توانا و سیفه‌تی وا وه‌بگرن كه یارمه‌تییان بدات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. له‌گه‌ڵ زیادبوونی به‌شداریكردنی لاوان له بڕۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌ره‌به‌ره هه‌ستی به‌رپرسیارێتییان به‌رامبه‌ر خه‌ڵك لا گه‌شه ده‌كات، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی پته‌و نێوان بوژاندنی تاك و گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگا زیاتر ده‌زانن. زۆرترین بوار كه لاوان تیایدا خزمه‌تی كۆمه‌ڵگاكانیان بكه‌ن كاركردنه بۆ یارمه‌تیدان و چاودێریكردن و بایه‌خدان به لاوانی نوێ، منداڵ بن یان هه‌رزه‌كار كه یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌نێن بۆ جیهانی لاوێتی. ئه‌وانه‌ی له‌و قۆناغه‌ی ته‌مه‌نه‌دان وه‌كو كانگه‌یه‌كی پڕ له توانا وان كه ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی ئه‌كتیڤ به‌شدار بن له پێشخستنی هه‌موو جیهان ئه‌گه‌ر بێت و به‌شێوه‌یه‌كی دروست ئاڕاسته بكرێن.
گرنگترین و به‌هادارترین خزمه‌ت كه لاوان بۆ كۆمه‌ڵگاكانیان پێشكه‌شی بكه‌ن ئه‌وه‌یه كه خزمه‌تی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه له ته‌مه‌ن له‌خۆیان بچووكترن وه‌كو منداڵان و هه‌رزه‌كاران، له كه‌شێكی فێركردنی دوولایه‌نه و ژینگه‌یه‌كی دروست و گونجاو له‌گه‌ڵ توانا شاراوه‌كانیان و په‌رۆشییان هان بدات بۆ فێربوون و كاری ئه‌نجامدار. چونكه لاوان ده‌توانن له‌و بواره‌دا جیاواز بن له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆیان قۆناغی منداڵێتی و هه‌رزه‌كارییان بینیوه، هه‌روه‌ها له‌ته‌مه‌ندا لێیان نزیكن و زیاتر لێیان تێ ده‌گه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانیش وه‌كو پێشكهنگیان ده‌بینن.
لاوان میراتگری ئه‌م جیهانه‌ن له‌پێناوی بوژاندنه‌وه و پێشكه‌وتنی كار ده‌كه‌ن، بۆیه ئایندهی كۆمه‌ڵگاكانمان به‌ده‌ستی قه‌باره و جۆری ئه‌و ئامادهكارییهیه كه بۆ ئه‌و لاوانه ده‌كرێت هه‌ر له منداڵیه‌وه تاكو ساڵانی یه‌كه‌می لاوێتییان، هه‌روه‌ها ئاماده‌بوونیان بۆ خزمه‌تكردن و بنیاتنانی كۆمه‌ڵگا و جیهانی ده‌وروبه‌ریان.